بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان سەیاری جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش لە کۆبوونەوەی کارگرووپگەلی پسپۆڕی قەرارگای پەدافەندی ژینگەیی ئەرتەش، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی خولەکانی مەشقی سەربازی لە ناوەندگەلی ڕاهێنەریی سەربازان بە ڕەچاوکردنی پۆرۆتۆکۆلی توندروستی، ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیچ پاشەکشەییەکمان لە مەشقی سەربازی نییە و لە پێناو پاراستنی توانستی زێرەڤانی و ئامادەیی بەرگریی ئەرتەش، بەردەوامین لە ڕاهێنانەکانمان.
جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش وێرای داکۆکی لە ناکاریگەرمەندیی نەخۆشیی کۆرۆنا لە سەر توانستی زیرەڤانی ئەرتەشی ئێران نابێت، جەختی کرد: لە بواری ئامادەیی زێرەڤانی پێداگرین لە ڕاپەڕاندنی وردبینانەی ڕاهێنانەکان لە ناوەندگەلی مەشقی سەربازی و سەرەڕای پەرەسەندنی چالاکیگەلی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ئاستی وڵاتدا، بە پلانداڕشتن و چاوەدێریی پێویست، ئامادەیی بەرگریی ئەرتەشمان بە پاراستنی تەندروستی پێرسۆنێل درێژە پێداوە و تۆکمەتر کردووە.
دەریاوان وان ئاماژەی بەوەش دا کە ٣٨ نەخۆشخانەی ئەرتەش لە سەرتاسەری وڵات خەریکی خزمەیگەیاندن بە خەڵکی و نەخۆشانی کۆرۆنایین و زیاتر لە ٥٩ گەڵاڵەی پڕۆژەیی پێشگرانە و دەرمانی کۆرۆنایی و وتاری بەرزی زانستیمان ئاراستەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری و وەزارەتی تەندروستی کردووە.
Your Comment