داخوازیی بۆ چەک داماڵینی حزبوڵا هەڵەیە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە چەند پرسی جیاوازی سیاسی لەوانە دۆخی ناوخۆیی و ئابووری لوبنان و پیلانەکانی ئەمریکا قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سێشەممە ەو سەبارەت بە پرسی جیاوازی سیاسی لەوانە دۆخی ناوخۆیی لوبنان لێدوانی دا.

نابوراو سەبارەت بە دەست لەکار کێشانەوەی دەوڵەتی لوبنان وتی: ئەوە دەنگۆیە و قسەیەکی بێ بنەما و ئێمە پێمان وایە لە هەر دەبێ دەوڵەت درێژە بداتە کاری خۆی و چونکوو دۆخی ئێستا بەستێنی هیچ جۆرە گۆڕانکاریەکی ئاوەهای نییە.

سەید حەسەن نەسرولڵا جەختی کرد: داواکاری سەبارەت بە ماف و پرسی دیکە قبووڵ کراوە بەڵام ئەبێ لە نێوان ئەو داواکاریانە و دروشمی چەک داماڵینی بەرخۆدان جیاوازی دابنرێت و ئەو داواکاریە هیچ سوودێکی نابێت. چەکی بەرخۆدان بۆ بەرخۆدان بەشێک لە فەرهەنگ و بڕوای ستراتیژی و زۆر قووڵتر لە ئەوەیە کەهەندێک کەس داواکاریی دەکەن.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە درێژەدا وتی: پرسی سەرەکی سەبارەت بە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار دەگەرێتەوە بۆ یاسای داواکاری و پێشکەش کردن. زانیاری ورد هەیە کە ئەمریکییەکان لە گواستنەوەی دراوی پێویست بۆ لوبنان رێگری دەکەن.

ناوبراو ئەوەشی باس کرد: پرسی دۆلار پیلانی ئەمریکا دژی لوبنان و خەڵک و ئابووریەکەیەتی و ئەو ڕەوتە لەلایەن هەندێک کەسەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد: ئەمریکییەکان لە لوبنان و ئابووریەکەی بۆ  بەدی هێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی واتا ئاسایشی ئیسرائیل و سنوورە زەوینی و دەریاییەکەی بەکاری دەهێنێت.

News Code 32854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =