بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: داعشییەکان شەوی یەکشەممە، باڵەخانەی کاروباری ئایینی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لە ناوچەیەک لە دەڤەری ڕۆژاوای دەیرەزووریان ئاگر دا و لەسەر دیوارەکەی دروشمی هەڕەشەیان نووسی.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوە سوورییەکان لە هەوڵی تەکفیرییەکان لە هێرش بۆ سەر شارەوانی شاری تیانە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند: داعشییەکان بە هێرش بۆ سەر باڵەخانەی شارەوانی تیانە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور، هەموو فەرمانبەرانی لە شوێنێکدا کۆ کردەوە و پاشان شارەوانەکەیان لە بەرچاوانی فەرمانبەرانەوە ئیعدام کرد.
شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو، گرووپی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا سەر بە دژبەرانی سووری کە بنکەکەی لە لەندەنە لە شەڕی قورس لە نێوان سوپای سووریا لەگەڵ داعش لە سێ گۆشەی حەما-حەڵەب-ڕەقە، هەواڵی دابوو.
Your Comment