AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢١ ٠٩:٣٥

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

زیاتر لە ٨٢٠ ملیۆن کەس لە جیهان برسین

زیاتر لە ٨٢٠ ملیۆن کەس لە جیهان برسین

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا کە ئێستاکە زیاتر لە ٨٢٠ ملیۆن کەس لە جیهان لە برسیەتی ڕەنج دەبەن و ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەو دۆخەی قەیراناوی­تر کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قەیرانی خۆراک لە جیهان بە سێبەری تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداریی دا.

ئانتۆنیۆ گۆترێش لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: لە جیهان بە ئەندازەیەک خۆراک هەیە کە هیچ برسی نەبێت و پێداویستی ٧.٨ ملیار کەس دابین بکات بەڵام ئەمڕۆ زیاتر لە ٨٢٠ ملیۆن کەس لە برسیەتی ڕەنج دەبەن و ڤایرۆسی کۆڤێد ١٩ ش ئەو دۆخەی خراپتر کردووە.

ناوبراو لەهەمان کاتدا داوای هەوڵی بەپەلە بۆ ڕێگری لە قەیراناوی تر بوونی دۆخی خۆراک لە جیهان کە دەتوانێت لە سەر ژیانی ملیۆنان کەسەوە کاریگەری دابنێت، دەکات.

گۆترێش هەروەها کۆڤێد ١٩ی هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی خۆراک بە تایبەتی بۆ چینی لاواز هێنایە ئەژمار.

News ID 32755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha