بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەوەی کە "پێناچێ قەیرانی سووریا لە داهاتووی نزیکدا چارەسەر بێت"، ڕایگەیاند: قۆناغێک تێدەپەڕێنین کە شەڕی سێهەمی جیهانی تێیدا ڕووی دا. قۆناغێک کە نە تەنیا سووریا، بەڵکوو هەموو رۆژهەڵاتی ناڤینی تێوەگلاندووە. هەر بۆیە بۆ چارەسەریی پێویستمان بە کاتێکی زیاترە.
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەدا ڕووانییە گەمارۆوە ئابوورییەکانی دژی دەوڵەتی دیمەشق و ڕاشیگەیاند: گەمارۆکان ئەگەرچی دەوڵەتی ناوەندی ناچار لە ئاراستە کردنی رێگەچارەیەک دەکەن، بەڵام بەوەشەوە ئەوە خەڵکن کە لە گەمارۆکاندا زیاترین زیان دەبینن.
ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە ڕۆڵی تورکیا لە ناوچە گرت و وتی: تورکیا بە داگیرکردنی جرابلۆس و باب و عەفرین هەوڵی دابەش کردنی سووریا دەدات. تورکیا بە پێچەوانەی پاگەندەکانی نە تەنیا بەرگری لە یەکپارچەیی سووریا ناکات، بەڵکوو بە دوای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەیە.
بۆچوونی ئێوە