بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی گشتی راگەیاندن و کاروباری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دوابەدوای نوقم بوونی پاپۆڕی بهبهان لە ئاوەکانی خور عەبدوڵڵای بەندەری ئوم قەسری عێراق ڕایگەیاند: سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیداری عێراق سەبارەت بە دۆخی فەرمانبەرانی ئەو پاپۆڕە و هۆکاری نوقم بوونی گفتوگۆی کردووە و داوای پێشەکش کردنی ڕاپۆرتی فەرمی بەرپرسانی عێراقی کرد.
لە هەمان پێوەندیدا لێکدانەوە سەرەتاییەکان باس لە ئەوە دەکەن کە بە هۆی خراپ بوونی دۆخی کەشوهەوا و لێدانی شەپۆل بە پاپۆڕە بارییەکە، بارەکەی کە سرامیک بووە دەچێتە لایێک و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی نوقم بوونی پاپۆرەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران و باڵوێزخانە و سەرکونسوڵگەری ئێران لە عێراق، هەماهەنگی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی ٤ کەسی ڕزگار بووی ئەو ڕووداوە و گواستنەوەی تەرمی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە، لە زووترین کاتدا، ئەنجام دەدەن.
Your Comment