بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر جەیمز دورسی، لێکۆڵەری ڕێکخراوی ورزبرگ لە وتارێکدا لە پەنا بردنی کوردەکان بە دەوڵەتی سووریا بۆ ڕێگری لە درێژەی هێرشەکانی تورکیا وەکوو ڕێگایەکی نوێ لە لایەن کوردەکانەوە باسی کردووە.
ناوبراو لە وتارەکەیدا کە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی مۆدێرنی دیمۆکراسی بڵاو بووەتەوە، هۆکاری پەنا بردنی کوردەکان بە دەوڵەتی سووریا و هاوڕێی کردن لەگەڵ دیەشقی پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە کوردەکان بەرانبەر تورکیا ڕاگەیاندووە. ناوبراو جەختی کردووە کە ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردەکان ڕۆڵی گرینگیان لە لەناو بردنی داعش هەبوو بەڵام واشنتۆن ئەوانی بە تەنیا هێشتەوە.
دکتۆر دورسی جەختی کردووە کە کوردی سووریا چاوەڕوانی هەیە دیمەشق یارمەتیان بدات وێڕای ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەنقەرە و ڕێگری لە هێرشی نوێ، سوپای تورکیا لە سنوورە باکوورییەکانی سووریا دوور بکاتەوە.
Your Comment