لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بە واتای لەنابردنی جوولەکە نییە

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وتیان: ئێمە کارمان بە خەڵکی جولەکەوە نییە. لەناوبردنی ئیسرائیل واتا خەڵکی فەلەستین ئاژاوەچیگەلێک وەکوو نتانیاهۆ دەربکەن. لەناو بردنی ئیسرائیل بە ئەو واتایەیە و ئەوەش هەر ڕوو دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەژماری تویتەری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە سەروبەندی ڕۆژی قودس تویتێکی بڵاو کردەوە.

ماڵپەڕی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو تیتەدا نووسی: لەناو بردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بە واتای لەناوبردنی جوولەکەکان نییە. ئێمە کارمان بە خەڵکی جوولەکەوە نییە. لەناو بردنی ئیسرائیل واتا خەڵکی موسڵمان، مەسێحی و جوولەکەکانی فەلەستین، خۆیان دەوڵەتەکەیان هەڵببژێرن و بیانی و ئاژاوەچیگەلێک وەکوو نتانیاهۆ دەربکەن. لەناو بردنی ئیسرائیل واتا ئەوە و ئەوەش هەر ڕوو دەدات.

هەروەها لە تویتێکی تری هەژماری ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتووە: گەڵاڵەی ڕێفراندۆم بۆ دیاری کردنی جۆری دەسەڵاتی وڵاتی مێژوویی فەلەستین، وەکوو ڕای ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمار کراوە، ئەوە قسەی ئێمەیە: ئەوانەی کە لە ڕاستیدا فەلەستینین و لاینکەم لە سەد ساڵ پێشەوە لە فەلەستین بوون و ئەو فەلەستینیانەی کە لە دەرەوەی فەلەستین نیشتەجێن، دەسەڵاتی وڵاتی فەلەستین دیاری بکەن.

News Code 32487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha