بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپا و گرووپێکی تیرۆریستی دژە شۆرش لە مەریوان هەواڵی دا.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: بە خەڵکی کوردستان ڕایدەگەیێنین کاتژمێر ١٤:٤٠ خولەکی نیوەڕۆی ڕۆژی ٣٠ ی گوڵان هێزەکانی قەرارگەی شەهید شارامفەری هێزی زەوینی سوپا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی کوردستان لە ناوچەی مەریوان لەگەڵ گرووپێکی ٨ کەسی دژە شۆڕش تێکهەڵچوون و ٢ کەس لە ئەو گرووپە کوژران.
لە ئەو پێکدادانە ٤ کەسی تر لە ئەو گرووپە بریندار بوون و پاشماوەکەیان هەڵاتن کە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
بۆچوونی ئێوە