1806 کەسی دیکە بە تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران زیاد بوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەی تووشبوان و قوربانیەکانی کۆرۆنا لە ئێران وتی: لە دوێنیەوە 1806 کەس بە تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵات زیاد بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا  51 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ 120 هەزار و  198 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لە ئێستادا  94464 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.

هەروەها تا ئێستا  6988 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

News Code 32431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =