کوردی سووریا لەسەر داهاتوویەکی سیاسی ڕێککەوتن

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕێککەوتنی سیاسی کوردەکانی سووریا لە پێنج بەنددا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"، هێزە کوردییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پاڵپشتی ئەمریکا و فەڕەنسا توانیان لەسەر داهاتووی سیاسی خۆیان ڕێککەون.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە بریتییە لە پێنج بەند؛

١-سووریا وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە.

٢. سیستەمی دەسەڵاتداری فیدراڵییە و مافی هەموو گرووپ و لایەنەکان مسۆگەر دەکات.

٣. لەبەرچاو گرتنی کوردەکان وەکوو گەلێکی خاوەن یەکگرتوویی ژێئۆپۆلیتیکی یەکپارچە لە چارەسەری" پرسی نەتەوەیی" خۆی.

٤. داواکاری بۆ پێدانی مافی نەتەوەیی ڕەوا لە یاسای بنەڕەتی بە پێی بەڵگە و پەیمانە نیودەوڵەتییەکان.

٥. پێکهێنانی مەرجەعیەتێکی کورد کە نوێنەری هەموو لایەن و گرووپە سیاسییەکان و نوێنەری کۆمەلگای کوردی لە سووریا بێت.

ڤیلیام ڕوباک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە مانگی ڕابردوو و ئەم مانگەی زایینی چوار خول گفتوگۆی ڕاستەوخۆی بە ئامادە بوونی ڕێبەرانی پارت ییەکێتی دیمۆکراتیک و ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد لە بنکەیەکی ئەمریکی لە حەسەکە بەڕێوە بردووە. لە ئەو گفتوگۆوەدا مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیش بەشداری کردووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، فەڕەنساش خۆی خشاندووەتە نێو گفتگۆی کوردەکانەوە و لێژنەیەکی دیپلۆماتیکی لە سێ ڕۆژی بەردەوام لە پێنجەم تا هەشتی ئەم مانگەی زایینی کۆبوونەوەگەلێکی لەگەڵ سەرجەم لایەن و گرووپە کوردەکان لە بنکەی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی نەوتی ڕمیلان بەڕێوە برد. لایەنەکانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوەگەلە گەیشتنە ڕێککەوتنی سیاسی هاوبەش و بڕیارە خولی دووهەمی ئەو کۆبوونەوەگەلە دواییەکانی ئەم مانگەی زایینی بەڕێوە بچێت و ئەو بابەتانەی کە کێشەیان لەسەرە لێک بدرێنەوە تا لە کۆتاییدا ببێتە هۆی پێکهێنانی لێژنەیەکی یەکپارچەی کورد بۆ بەشداری لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە قەیرانی سووریا و هەڵوێستی یەکسان لە لایەن دەسەڵاتی سووریا و ئۆپۆزۆسیۆنیانەوە.

لە هەمان پێوەندیدا، یەکیک لە رێبەرانی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردی سووریا سەبارەت بە بابەتە کێشەلەسەرەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی وتی: بابەتە کیشەلەسەرەکان لە سەر سێ پرسی سەرەکییە؛ کێشەی سەرەکی سەبارەت بە پێوەندی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی سووریا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و زەروورەتی بچڕانی ئەو پێوەندییەیە.

بە پێی وتەی ئەو سەرچاوە، دووهەم بابەتی کێشەی نێوان کوردی سووریا سەبارەت بە هەبوونی دوو هێزی سەربازی کورد، واتا هێزی پێشمەرگەی ڕۆژاوا سەر بە ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد و یەکینەکانی پاراستنی گەلوەکوو لایەنی سەربازی پارتی یەکێتی دیمۆکراتە.

پرسی سێهەمیش سەبارەت بە چارەنووسی ئیدارەی خۆبەریوەبەری کوردەکانە کە لە ساڵی ٢٠١٤ بە شێوەی یەک لایەنە راگەیێندرا. ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد داوای پێکهێنانی ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری نوێ لە ژێر چاوەدێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بەڵام لە بەرانبەردا ڕێبەرانی پارتی یەکێتی پێیان وایە کە ئەو ئیدارەیە دەستکەوتێکی کوردییە کە ئەگەری پەرەسەندنی بەشداری تێیدا هەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردی سووریا لە درێژەدا وتی کە بڕیارە بابەتە کێشە لەسەرەکان لە گفتوگۆکانی خولی دووهەم لێک بدرێنەوە.

News Code 32430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =