هۆشداریی ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی ئابووریی هەرێمی کوردستان

ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نیشانی دەدات کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەزینی ئابووری ئەو ناوچە دوابەدوای دابەزینی نرخی نەوت و بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا نیگەرانیان دەربڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتی چوار مانگی ڕابردووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان هاتووە کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی ئەوەن کە دوابەدوای دابەزینی نرخی نەوت و دروست بوونی سنوورەکان دوای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، ئابووری هەرێمی کوردستان قەیرانی­تر ببێتەوە و بڕووخێت.

لە ڕاپۆرتی پێنتاگۆن هاتووە کە هەرێمی کوردستان پێش لە کۆرۆنا مانگانە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری لە فرۆشی نەوت داهاتووی هەبووە بەڵام بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نەخی نەوت داهاتەکەی بۆ ٦٣ ملیۆن دۆلار لە مانگدا دابەزیوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریان داوە کە دەوڵەتی هەرێم بودجەی کەمی هێناوە و ڕێگاکانی قەرەبوو کردنەوەی ئەو قەیرانەش کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، پێداچوونەوە لە گرێبەستە نەوتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز کردن لە تورکیا و ڕووسیایە.

News Code 32401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha