AP ١٣٩٩ گوڵان ١٣ ٠٨:٥١

پێنتاگۆن:

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سوپای ئەمریکا ٧١٠٠ کەسی تێپەڕاند

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سوپای ئەمریکا  ٧١٠٠ کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماری وردی تووشبووان بو کۆرۆنا لە نێو سوپا و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەی حەوت هەزار و ١٤٥ کەس ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە نێو هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە حەوت هەزار و سەد کەس تێپەڕی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پێنتاگۆن ژمارەی وردی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سوپای ئەمریکای حەوت هەزار و ١٤٥ کەس ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە نێو سەربازانی ئەو وڵاتە هەر ئەو ٢٧ کەسەن و زیادی نەکردووە.

News ID 32216

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha