AP ١٣٩٩ گوڵان ١٢ ١٧:٠١

لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی مامۆستا؛

رێبەری باڵا هەوڵی مامۆستایانی لە ڕاهێنانی بەهرەکان نرخاند

رێبەری باڵا هەوڵی مامۆستایانی لە ڕاهێنانی بەهرەکان نرخاند

رێبەری باڵا لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی مامۆستا، فەرموویان: کاری گەورە و جیهادی مامۆستایان ڕسکاندنی بەهرەکان لە بەستێنی بایەخگەلی شۆڕشی و ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵا لە پەیامێکدا وێرای پیرۆزبایی رۆژی مامۆستایان قوتابخانە، زانکۆکان و حەوزەکانی ئایینی، کاری گەورە و جیهادی ئەوان بۆ ڕاهێنان و شکۆفاکردنی بەهرەی منداڵان و میرمنداڵان لە بواری بایەخگەلی شۆڕشی و ئیسلامی وەک ئامانجی سازدانی کۆمەڵگایەکی ئایینی دادپەروەرانە و ئایدیاڵ زانی و ڕایانگەیاند: بەرەی گەنج کە لەو بوارەدا پەروەردە دەبن، سەرمایەیەکی هێندە بەرفراوانن کە هیچ دیاردەیەکی بایەخمەندی دیکە شان لە شانی نادات.

بەڕێزیان بە داکۆکی لە سازدانی کۆمەڵگایەکی ئایینی دادپەروەرانە و ئایدیاڵ وەک ئامانجی سەرەکیی نیزامی ئیسلامی کە خراوەتە ئەستۆی سیستەمی ڕاهێنانی وڵات، ڕاشیانگەیاند: ئەو سەرمایەیە، بەرهەمی کار و ئەنگێزەی مامۆستایان لە قوتابخانە، زانکۆ و حەوزەگەلی ئایینی – زانستییە. هەر بۆیە بەرەی گەنجی ئێمە لە سای حەمدی خوداوە، ئەو نمانەی دروشاوە و بەرجستانە دەناسن کە لەوڕۆدا هاوتایان زۆر کەمتر دەبیندرێت.

News ID 32213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha