بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: قەرشی لە عێراق نییە و لەو ماوەیە نەچۆتە خاکی عێراقەوە، بەڵکوو بە پێی زانیارییەکان هێشتاش لە خاکی سووریایە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ڕاشیگەیاند: قەرشی لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگری عێراق و هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە شوێن پێی گیراوە.
شایانی باسە، پێشتر گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگەیاند کە "ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قەرشی" بۆتە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش کە لە ٢٧ی ئاکتەوبری ٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای سووریا کوژراوە.
بۆچوونی ئێوە