سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل لە خاکی هەرێمی کوردستان.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاناتۆلی، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر بنکەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل ئەنجام دا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە لە نێوان کاتژمێر ١١:٠٠- ١١:٥٩ شەوی دووشەمە بۆ سەر سێ شەمە، هێرشی کردووەتە سەر پەکەکە لە قەندیل و بەو هۆیەوە ۱۸ ئەندامی ئەو گرووپە کوژراون.
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە کە لەدوای بەئەنجام گەیاندنی ئەرکەکەیان، فڕۆکە جەنگییەکان گەڕانەوە بنکەکانی خۆیان.
بۆچوونی ئێوە