AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٢٨ ١٠:٠١

فەرماندەی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند:

پاپۆڕەکانی ئێران لە پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا نزیک بوونەوە

پاپۆڕەکانی ئێران لە پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا نزیک بوونەوە

فەرماندەی ناوەندی هێزی دەریایی ڕۆژی چوارشەممە بە دەکردنی بەیاننانەمەیەک پاگەندەی کرد کە یازدە پاپۆڕی ئێران بە نزیک بوونەوە بە پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس، جووڵەی مەترسیداریان ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی گاردیەن، فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا (لقی دەریایی سێنتکام) ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە یازدە پاپۆڕی سەربازی ئێران بە شێوازێکی مەترسیدار نزیک بوونەتەوە لە شەش پاپۆڕی جەنگی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و جووڵەی هاندەرانە و مەترسیداریان ئەنجام داوە.

لە ئەم بەیاننامە پاگەندە دەکرێت کە پاپۆڕەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێتان چەندین جار بە مەودایەکی زۆر نزیک و بە خێرایی سەرەوە لە دەوری پاپۆڕەکانی ئەمریکا تێپەڕیون. لە بەشێکی تر لە بەیاننامەکە هاتووە کە پاپۆڕەکانی ئێران بە مەودایەکی ٩٠ مەتری لە نزیکی دوو پاپۆڕی ئەمریکی تێپەڕیون.

لقی دەریایی سێنتکام لە بەیاننامەی خۆی بە پاگەندەی ئەوەی کە ئەو هەوڵانەی ئێران پێشێل کرانی دەریایی و مافی نێودەوڵەتییە، پاگەندەی کرد کە هەوڵە مەترسیدار و دنەدەرانەکانی سوپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی مەترسی هەڵە کردن بەرز دەکاتەوە.

News ID 31997

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha