بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هەماهەنگ کار و سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەش بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و دۆخی ئێستای وڵات وتی: سەرەڕای هەموو گەمارۆ و دوژمنییەکان کە لە ئەم ساڵانە لە ڕێگای گەمارۆ و گوشاری ئابووری خراوەتە سەر خەڵک، ئایا ئەو پرس و ڕووداوانە کە پاش تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و هەندێک وڵاتی تر ڕووی دا لە وڵاتی ئێمەش ڕووی دا؟ بە هیچ شێوەیەک.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە پرسی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا و کێشەکانی تر هیچ ڕێگایەک جگە لە وەستان لە بەرانبەریانمان نییە و خەڵک بینیان کە خێرا ماسک، مادەی پاکژی، دەزگای هەناسەی دەستکرد، وەرەوێلە و نەخۆشخانەی کاتیمان ئامادە کرد و چاوەڕوانی وڵاتانای تر وەکوو ڕۆژاوایی و لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکا نەبووین.
Your Comment