بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئینرژی ئینداستری ڕیڤیوی چاپی ڕۆمانی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی هێرشی مانگی ئاکتەوبری تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا و داگیرکردنی شارە کوردنشینەکانی سری کانی و گرێ سپی هاوکاتی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریا، واشنتۆنی بە هۆکاری سەرەکیی هاندانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان لە قەڵەم داوە و دەنووسێ: تورکیا هەردەم بە دوای دەرفەتێک بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا بوو و فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەو هەلە زێرینەی بۆ ڕەخساند.
ئەو گۆڤارە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئامانجی سەرەکیی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بەرەنگاربوونەوەی کوردەکانی و پێشگری لە دزەکردنیان لە سنوورەکانی ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووە: ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی لە باکووری سووریا نەدەکشاندەوە، تورکیا نەیدەتوانی بە ئاسانی پەلاماری کوردەکان بدات.
لەو ڕاپۆرتەدا ئەمریکا بەوە تۆمەتبار کراوە کە لە پشتەوە بە خەنجەر لە کوردەکانی داوە و دەشنووسی: واشنتۆن لە کاتێکدا کە کوردەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوپەیمانی بوون و لەو شەڕەدا ١١ هەزار هێزی لێ کوژرابوو، دەرفەتی دایە تورکیا تا کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە ڕاوەدوو بنێت.
Your Comment