بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بیبیسی، یازده سناتۆری دیموکراتی کۆنگریسی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوە و ستیو منۆچینی وەزیری خەزێنەی ئەو وڵاتە، خوازیاری هەڵوەشانەوەی کاتیی گەمارۆکانی سەر ئێران و ڤێنزۆئیلا لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا بوون.
لە بەشێک لە نامەی ئەو سناتۆرانەدا هاتووە: لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی لە تەشەنەسەندنە؛ ئێران و ڤێنزۆئیلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گشتگیرییە بەرەوڕووی کێشەب و سەرەڕای ئەوەی کەرەسەگەلی تەندروستی و دەرمانی لە لسیتی گەمارۆدا نین؛ ناردنی ئەو بابەتانە بە هۆی گەمارۆی سیستەمی دارایی، تووشی کێشە و ئاستەنگ هاتووە.
ئەو سناتۆرانە کە بریتین لە "کریس مۆرفی"، "تام کارپێر"، "بێن کاردین"، "پاتریک لیهی"، "برایان ساتێز"، "ڕیچارد بلۆمێنتاڵ"، "کریس وێن هۆلێن"، "تیم کەین"، "تام یۆداڵ"، "شرۆد براون" و "جێفری مێرکلی"، خوازیاری بەری کرانی ٩٠ رۆژەی ئێران و ڤێنزۆئیلا لەو کەرتانە بوون کە توانستی ئەو دوو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لاواز دەکات.
Your Comment