ساڵی ڕابردوو بۆ گەلی ئێران ساڵێکی دژوار بوو

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ساڵێکی پڕ ڕووداو بوو کە بە لافاو دەستیپێکرد و بە کۆرۆنا کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامی ئەمساڵیان بۆ ساڵی نوێ کۆچی هەتاوی باسیان لە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو کرد.

 ڕێبەری لە سەرەتای قسەکانیاندا پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز و جەژنی مێعراجی پێغەمبەریان بە گەلی ئێران وت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها یادیان لە سەردار شەهید قاسم سولەیمانی کردەوە و وتیان: ساڵی رابردوو، ساڵێکی دژوار بوو و گرفت و کۆسپی خەڵک کەم نەبوو بەڵام لە گەڵ ئەو دژواریەشدا هەندێ سەربەرزی بێ وێنەی بەدیهێنا و گەلی ئێران بە ڕاستی باش درەوشایەوە.

 ئاماژەیان بە یارمەتی خەڵکی ئێران بۆ لافاو لێدراوان لە ساڵی رابردوو کرد و زیادیان کرد: ئامادەبوونی دەیان میلیۆن کەس لە خەڵک لە ڕووداوی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە مێژووی وڵاتەکەماندا بێ وێنە بوو و دیمەنێکی دیکەی لە سەربەرزی خەڵکی نیشان دا و بووە هۆی ئابڕووی وڵات و سەربەرزی گەل.

 هەروەها ڕێبەری سپاسی خزمەت و ماندوو نەبوونی پزیشکان، پەرەستاران و کادیرەکانی دەرمان و هەموو ئەوانەی لەم ڕێگایەدا هەوڵیان دا، کرد و ڕایانگەیاند کە سپاسی هەموو چالاکان دەکەم ومزگێنی بێت کە خودای گەورە ئەجریان دەداتەوە.

ئەوەشیان راگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ساڵێکی دژوار بوو و دڵنیام کە هەروەها کە گەلی ئێران تا ئێستا توانیویانە بە سەر کێشەکاندا زاڵ بن، لەمەوبەدواش هەر دەتوانن و دڵنیا بن کە دوای دژواری ، ئاسانییە.

لە کۆتاییدا ڕێبەری ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ (۱۳۹۹ی هەتاوی) لە ئێران بە ساڵی جووڵەی بەرهەم هێنان ناو لێنا و هیوای خواست کە ئەمساڵ بەرهەم هێنان و گەشەی ئابووری لە وڵات، جووڵە و هەڵبەزێکی بەرچاوی هەبێت.

News Code 31613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha