بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئیکاتیمیرینی یۆنان ڕاپۆرتی دا پۆلسیسی دژە تیرۆری یۆنان ٢٦ کەسی بە گومانی ئەندامێتی لە گرووپە چەکدارە کوردییەکان دەستگیر کردووە.
ئەو هەواڵدەرییە وتوویە پۆلیس لە ڕەوتی ئەو دەستگیر کردنەدا، هەندێک نووسینگەی سەر بە گرووپە کوردییەکان لە یۆنانی پشکنیوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نووسینگەی هەندێک گرووپە کوردییەکان وەکوو کومیتەی هاودەردی لە گەڵ زیندانییە سیاسییە کوردەکان لە تورکیا لە لایەن پۆلیسەوە پشکێندراوە.
پۆلیس چەکە دۆزراوەکانی لە تونێلێک دۆزیوەتەوە.
بڕیارە پۆلیس لەوبارەوە بەیاننامەیەک بڵاو بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە