AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١١ ١٧:٣٧

رۆژنامەیەکی تورکیا ئاشکرای کرد:

ئەردۆغان دەیەوێت شەڕێکی قورس لە دژی سوپای سووریا هەڵگیرسێنێت

ئەردۆغان دەیەوێت شەڕێکی قورس لە دژی سوپای سووریا هەڵگیرسێنێت

رۆژنامەیەکی تورکیا لە وردەکارییەکانی دانیشتنی ئەمنیی ئەم دواییە لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێکی قورس لە دژی سوپای سووریا، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا ئاشکرای کرد کە لە میانەی دانیشتنی ئەمنیی ئەم دواییەی تورکیا کە دوای کوژرانی ٣٣ سەربازی تورکیا لە ئەدلەب بەڕێوەچووە، بڕیار لە سەر ئەو درا کە سەربازانی ئەو وڵاتە شەڕێکی هەمە لایەنە لە دژی دەوڵەتی سووریا دەست پێ بکەن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەربازانی تورکیا بڕیارە بنکەگەلی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە ئەدلەب و هەموو شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بکەنە ئامانج.

یەنی شەفەق ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئێستادا ١٢ هەزار سەربازی تورکیا لە ئەدلەب جێگر بوونە.

News ID 31286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha