بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، تەوفیق سەفەراز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بە پێی پەرە سەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئاستی وڵات و بە پێی تێبینی پزیشکان، هاووڵاتیان ئەبێ لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکان دووری بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، بە پێی نەریتی دێرینە،خەڵک دەچنە سەر گۆڕەکان بەڵام ئەمساڵ بە بۆنەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دەکەی گۆڕستانەکان دادەخرێن.
ناوبراو وتیشی: دەکەی گۆڕستانی بەهەشتی موحەمەدی بەس بۆ هاووڵاتیان داخراوە و فەرمانبەرەکانی ئەو ڕێکخراوە لە تەواوی ڕۆژەکان لە تەواوی کاتەکان ئامادەی خزمەتگوزارین و ئەگەر کەسێک گیانی لەدەست بدات، ڕێوڕەسمی کفن و ناشتنی ئەنجام دەدرێت.
Your Comment