خەڵاتی ئەکتەری داهێنەری ئێران پێشکەشی ئەکتەرێکی کورد کرا

خەڵاتی داهێنەری ئەکتەری لە سێزدەهەمین جەژنی ڕەخنەگران و نووسەرانی ئێرانی، بۆ دەورگێڕان لە فیلمەکانی "سوورپێست" و "مەترێ شەش و نیو" ئاراستەی نەوید محەمەد زادە، ئەکتەری ناسراوەی کورد کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێزدەهەمین جەژنی ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێرانی دوای مانگ دواخران بە هۆی ڕووداوەکانی مانگی بەفرانبار و نزیکبوونەوەی لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر، شەوی پێنج شەممە بە ناساندنی براوەکان و هەڵبژاردەی ئەم خولەی لە بوارگەلی جۆراوجۆری سینەمایی کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی داهێنەری ئەکتەری کە تایبەتە بەو ئەکتەرانەی لە داڕشتە و کردەوەی داهێنەرانەی سینەماییدا سەرکەوتوو بوونە، بۆ دەورگێڕان لە فیلمەکانی "سوورپێست" و "مەتری شەش و نیو" ئاراستەی نەوید محەمەد زادە، ئەکتەری ناسراوەی کورد کرا.

محەمەد زادە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی وتی: بۆ چەندەمین جارە کە لەو جەژنەدا ڕێز لە من دەگرن و دڵنیام دەکەن بۆ درێژەدان بە ڕەوتی چالاکییەکانم. دیارە یەکە یەکەی ستافی فیلمەکان یارمەتی سەرکەوتن و دیتنی ئەکتەران دەدەن.

News Code 30798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =