بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتیشی: یەکەمین ئامانج دەربازکردنی خوێندکاران و هاووڵاتیانی ئێرانی لەو شارە لە رێگەگەلی زەوینی و ئاسمانییە و ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی دەوڵەتی چین بە پێی یاساگەلی تەندروستی و نێوەدەوڵەتی بۆ پێشگری لە تەشەنەسەندنی ئەو ڤایرووسە لە وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی شەورۆژیی وەزارەتی دەرەوە بۆ ئیدارەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بابەتی نەخۆشیی کرۆنا و دۆخی هاووڵاتیانی ئێرانی لە وڵاتی چین، ڕایگەیاند: پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکی بەردەواممان هەیە لە گەل ناوەندگەلی ناوخۆیی بۆ پێشبینی ئاگادری و پێڕاگەییشتنگەلی پزیشکی و باڵوێزخانەی ئێران لە چینیشدا ڕێوشوێنی پیویستی لەوبارەیە گرتۆتە بەر و هەندی جاریش بە ڕاوێژکاریی گرووپگەلی ئێرانیی نیشتەجێی ئەوێ هەنگاوگەلێک هەڵگیراوە و ڕەوتە پێوشوێن دەگیرێت.
مووسەوی ئاماژەی بەوەش دا: هەر لە یەکەمین کاتژمێرەکانی تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا، باڵوێزخانەی ئێران پەیوەندی بەردەوامی بووە لە گەڵ خوێندکارانی ئێرانی و یەکەمین ئامانجی ئێمە دەربازکردنی خوێندکاران و هاووڵاتیانی ئێرانی لەو شارە لە رێگەگەلی زەوینی و ئاسمانییە.
Your Comment