بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی وتی: کورتە فیلمی تەعدیل لە نووسین و دەرهێنانین کەیوان سەروەری بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان لە فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری بەریتانیا لە ژێر ناوی "Dirigo international film festival" وەرگیرا.
وتیشی: ئەو فێستیڤاڵە خوێندکارییە کە شەشەمین خولی لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێ، بڕیارە لە ٢٧ی ژانڤیەی ٢٠٢٠دا براوەکانی خۆی لە نێوان بەشداربووانی سەرتاسەری جیهان ڕاگەیێنێت.
شایانی باسە، کورتە فیلمی تەعدیل بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەڕوانێتە دوو هاوڕێ و هاوکار کە بە هۆی ڕووداوێکەوە دەکەونە هەلومەرجێکی سەیر و سەمەرە و تێیدا عەیزی نێمەتی، سومەیە ڕەحیمی، سۆران رێزوانی زادە، شاداب کەوکەبی، ئارسام حسێن پەناهی و نیگا شێخی وەک ئەکتەر ڕۆڵ دەگێڕن.
هەروەها زانیار لوتفی (فیلمهەڵگر و تۆمارکار)، فەردین مەلاسەلیمی (دەنگهەڵگر)، سومێرا فەقێ سولەیمانی (سکرتێری دیمەن)، مێهران سەروەری (یاریدەدەری دەرهێنەر) و سەنا شەریعەتی (یاریدەدەری فیلمهەڵگر) ستافی دیکەی ئەو فیلمەن.
Your Comment