تێرۆدۆ: هۆکاری داخستنی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە بوو

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەڵێت پێمان خۆش بوو کە ئەمریکا پێش لە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی، هاوپەیمانەکانی خۆیی ئاگادار بکردایەوە و ئەوەی کە ئەگەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە نەبوایە؛ سەرنشینانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە نەدەبوونە قوربانی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاستین تێرۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە لێدوانێکدا لە گەڵ گڵۆباڵ نیوز تیڤی ئاڵۆزیی ناوچەکەی هۆکاری سەرەکی قوربانی بوونی موسافرەکانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هێنایە ئەژمار کە هەفتەی ڕابردوو لە ئاسمانی ئێران خرایە خوارەوە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئەگەر ئاڵۆزییەک نەدەبوو؛ ئەگەر مشتومڕەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە نەدەبوو؛ هاووڵاتییە کەنەداییەکان ئێستا لە پاڵ بنەماڵەکانیان بوون.

شیاوی باسە کە چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە حاڵێکدا کە دوای تیرۆر کرانی سەردار قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە؛ کەشی ناوچەکە ئاڵۆز بووبوو، فڕۆکەیەکی موسافربەری ئۆکراین لە لایەن سسیتەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە بە هەڵە پێکرا و بووە هۆی شەهید بوونی ١٧٦ کەس.

News Code 30521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =