بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزا پوور ئیبراهیمی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە بەشداریی باڵوێزی بریتانیا لە گردبوونەوەی نائاسایی تاران، وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەبێت بە توندی ئەم بابەتە پێوشوێن بگرێت.
پوور ئیبراهیمی ڕوو لە زەریف وتی: دەبێ کاردانەوەی توندتان بەم بابەتە ببێت و پێویستە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی مەجلیس، بەپەلە کۆببێتەوە و هەرچی زووتر دەبێ باڵوێزی بریتانیا لە ئێران دەربکرێت.
هەروەها ئەحمەد هێمەتی نوێنەری سمنان لەمبارەوە وتی: دەبێ بەرپرسانی پەیوەندیدار هەڵسوکەوتی هاوڕێژیان بەرانبەر بەم کارە ببێت.
لای خۆیەوە حەسەن کامەران ، نوێنەری ئەسفەهان لەمبارەوە وتی: داوا دەکەین وەزیری دەرەوەی ئێران باڵوێزی بریتانیا و سەربازی زایۆنییەکان لە ئێران دەر بکات.
بۆچوونی ئێوە