AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٣ ١١:٥٧

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رایگەیاند:

عادل عەبدولمەهدی بۆ چ کارێک سەردانی هەولێر و سلێمانی کردبوو

عادل عەبدولمەهدی بۆ چ کارێک سەردانی هەولێر و سلێمانی کردبوو

پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: عەبدولمەهدی بۆ ئامانجێکی تایبەت و گرینگ هاتبووە هەرێم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجید شنگالی، ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سایتی ئەلمەعلوومە، ڕایگەیاندووە: سەردانی عادل عەبدولمەهدی بۆ یەكسخستی هەڵوێستی لایەنە عێراقییەكان بووە سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەكانی ئەمەریكا و هێزە بیانییەكانی تر.

ڕاشیگەیاندووە کە عادل عەبدولمەهدی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی حزبەکان، هەروەها باسیان لە پاراستنی سەروەری عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداش كردووە.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی نووسی: لە پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا  كورد لەگەڵ بڕیاری حكومەتی بەغدایە، بەڵام پرسی سەقامگیری و عێراق و رزگاربوون لە مەترسی تیرۆریستانی داعشیشی بەلاوە گرنگە.

رۆژی شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم‌و پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی كۆبووەوە.

News ID 30500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha