مووشەکەکانی ئێران توانی پێکانی هەموو ئامانجەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی هەیە

مووشەکە دوورهاوێژەکانی سجیلی ئێران دەتوانن ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرتانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکەنە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەشناڵ ئینترست لەم دواییەدا وتارێکی لە نووسینی دیڤید ئاکس سەبارەت بە توانایی سەربازی ئێران بڵاو کردووەتەوە.

نووسەری ئەو وتارە دەڵێت ئێران لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا بچووکترین مووشەکی خۆی بەکارهێناوە و مووشەکە گەورەکان بە بڕینی مەودای ٢٥٠٠ کیلۆمەتریشی هەیە کە لە کاتی زەرووری بەکاریان دێنێت.

وەرگێڕانی وتارەکە لە درێژەدا هاتووە:

هێزەکانی ئێران لە ٧ جوونی ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە دەیان مووشەکی بالستیکی بەرەو دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق هاویشت و خەساری زۆری لێیان دا. ئەو هێرشە بۆ تۆڵە کردنەوەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمان فەرماندەی سوپای پاسداران و یەکێک لە ڕێبەرە باڵا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام درا.

ئێران لە هەوڵێکی بەرانبەردا، مووشەکەکانی خۆیی بەرەو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژاوای عێراق و هەولێر هاویشت و دیپلۆمات و سەربازە ئەمریکییەکانی ئەو بنکەگەلەی کردە ئامانج.

ئەبێ بوترێت کە تاران لە مووشەکە بچووکەکانی خۆی بۆ هێرشەکانی جوونی ٢٠٢٠ کەڵکی وەرگرت ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو وڵاتە خاوەن مووشەکی زۆر گەورەترە کە مەودای بڕینیان زیاترە و لە کۆتاییدا دەتوانن کڵاڤۆکی ناڤۆکی بگوازنەوە. بە گشتی ئەبێ بوترێت ئێران نزیک بە ٥٥٠٠٠ مووشەکی زەوی بە زەویی هەیە. زۆربەیان مووشەکگەلێک بە مەودای بڕینی کوڵ وەکوو شەهاب ١ و فەتح ١١٠ ن. ئەو وڵاتە هەروەها خاوەن مووشەکی قیامە کە دەتوانێت تا ٥٠٠ مایل بپێوێت.

دوورهاوێژترین مووشەکی ئێران ناوی سجیلە کە بە بڕینی ٢٥٠٠ کیلۆمەتر دەتوانێت سەرتانسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەورووپای ڕۆژهەڵات، ئەفریقای ڕۆژهەڵات و ئاسیای باشوور بکاتە ئامانج. وادیارە ئێران خاوەن مووشەکێک نییە کە بتوانێت لە خاکی ئێرانەوە هێرش بکاتە سەر ئەمریکا.

جێفری لوئیس کارناسی مووشەکی لە ئەنێستیتۆی خوێندنەوە نێودەوڵەتییەکانی میدبۆری لە مۆنتری، وێنەگەلێکی لە لاشەی مووشەکە هاوێژراوەکان لە هێرشەکانی جوونی ساڵی ٢٠٢٠ خستووەتە ژێر خوێندنەوەوە و ئاکامی گرتووە مووشکە بەکارهێنراوەکان لە ئەو هێرشانە مووشەکی قیام بوون.

مووشەکی بالستیک بە بڕینی مەودای کورت" قیام" لە مووشەکە نوێیە ئێرانییەکانە کە خاوەن تایبەتمەندی تەکنیکی نوێ و هێزی تاکتیکی تایبەتە.

درێژایی مووشەکی قیام لە نزیک بە ٥/١١ مەتر، ئەستووریی ٨٨ سەنتی مەتر، کێشی ٦٢٨٠ کیلۆگرام و کێشی سەر جەنگیی ٦٤٥ کیلۆگرامە. ئەو مووشەکە دەتوانێت بە ماتۆری تەک قۆناغی سووتەمەنی شل هەموو جۆرە ئۆپراسیۆنە زەوی بە زەوییەکان تا ئاستی فڕینی ٢٠٠ کیلۆمەتری و بە بڕینی ٨٠٠ کیلۆمەتری ئەنجام بدات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیک و نێودەوڵەتییەکانی واشنتۆن دی سی  ئەو مووشەکە بە سیستەمی ڕێنوێنی پێشکەوتوو تەیار کراوە کە دەتوانێت بە خێرایی زیاتر گۆڕانکارییەکانی لە سەر ڕێگای خۆی لێک بداتەوە و چاکیان بکاتەوە. یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو مووشەکە زەوی بە زەوییە، نەبوونی باڵە کە لە باری تەکنیکییەوە، نەبوونی باڵ بۆ ئەو جۆرە مووشەکانە زۆر سەرەنج ڕاکێشە و گرینگە. لە تەکنۆلۆژیای مووشەک، باڵ وەکوو هۆکاری سەرەکی باڵانس لە ڕینوێنی ڕێگایە و زۆربەی جار هاویشتنی سەرکەوتنی مووشەک بە بێ باڵ ئەستەمە، کەواتە نەبوونی باڵلە مووشەکی قیام، پێشکەوتنێکی زۆری ئێران لە بواری سیستەمە ڕێنوێنییەکانی مووشەک نیشان دەدات.

مووشەکی سجیلیش گەڵاڵەیەکی بە تواوەتی ئێرانی بە سووتەمەنی سفتە کە کێشی کڵاڤعکەکەی نزیک بە هەزار کیلۆگرام و مەودای هاویشتنەکەی دەگاتە ٢٥٠٠ کیلۆمەتر کە لە دوو جۆری ١ و ٢ چێ کراوە. سجیل بە ٢٣ تۆن کێش، مووشەکی زەوی بە زەوی و دوو قۆناغی بە توانای سەری جودا کراوە کە کیشی سەری جەنگیەکەی ٦٥٠ کیلۆگرام ڕاگەیێندراوە و درێژاییەکەی ١٧.٩٠ مەتر و ئەستوورییەکەی ١٢٥ سەنتی مەترە و توانای هاویشتن لە لاگەلی جیاوازەوە هەیە.

ئەگەرچی ئەو مووشەکە لە بواری قەبارە، کێش و بڕینەوە زۆر هاوشیوەی مووشەکی شەهاب ٣ یە، بەڵام سووتەمەنی سفتی بێژەری پێشکەوتنی بنەڕەتی ئەو لە چاو مووشەکی شەهابە. سووتەمەنی سفت بەستێن بۆ هاویشتنی بەپەلە دروست دەکات و مووشەک لە کاتی هاویشتندا کەمتر خەسار دەبینێت.

لە بەر ئەوەی کە مووشەک بە سووتەمەنی سفت پێویست ناکات پێش لە هاویشتن دەست بەجێ پڕ بکرێت، بە ئاسانی دەگوازرێنەوە. لە لایەکی تر، مووەک بە سووتەمەنی سفت تایبەتەمەندی تایبتیان هەیە کە ڕێنوێنی و کۆنترۆڵیان دژوار دەکاتەوە. ئەوەی کە ئەندازیارە ئێرانییەکان چلۆن ئەو دەستکەوتەیان بەدەست هێناوە هێشتا نادیارە بەڵام وادیارە کە ئەوان سیستەمی ڕێنوێنی شەهابیان چاکسازی کردووە. سجیل دەتوانێت بەربژێری سەرەکی بۆ گواستنەوەی کڵاڤعکی ناڤۆکی بێت.

کەواتە ئێران خاوەن مووشەکگەلێک بە مەودای بڕینی زۆر و تواناگەلی سەرەنج ڕاکێشە کە توانی کردنە ئامانجی هاوپەیمانانی نزیک بە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی هەیە و لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە گەڵ ئەمریکا دەتوانێت خەساری جیدی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی بدات.

News Code 30427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =