موجەتبا خالدی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕایگەیاند: بە هۆی وەرگەڕانی پاسێکی موسافیری بۆ ناوی دۆڵێک لە ناوچەی دەوابی فیرووزکووە بۆ قایمشار ١٨ کەس گیانی خۆیان لە دەست دا کە بە لەبەرچاو گرتنی مەرگی خاتوونێکی دووگیان دەبێ ڕێژەی کوژراوانی ئەو ڕووداوە ١٩ کەس ڕاگەیێندرێت.
ڕاشیگەیاند: ٢٤ برینداری ئو ڕووداوە گواستراوەتەوە کە لەو ڕێژەیەش دۆخی ٢ کەسیان ناجێگر ڕاگەیاندووە.
وتەبێژی ئۆرژانسی وڵات بە ئاماژە بە ڕەگەزی کوژراوانی ڕووداوەکە وتی: ٩ پیاو و ٩ ژن لەو ڕووداوە گیانی خۆیان لە دەست داوە کە لەو ژمارەیە چوار منداڵی ژێر ٦ ساڵەن.
Your Comment