وەڵامی خوێنی حاج قاسم، هەڵاتنی هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وتی: وەڵامی خوێنی سەردار حاج قاسم سولەیمانی، هەڵاتنی هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە پەراوێزی دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆی مەجلیس سەبارەت بە پەسند کرانی سێ پلانیی بە پەلەی "تۆڵەی بە زەبر" وتی: تا ئیستا لە بیرم نایە سێ پلانی بە پەلە لە مەجلیسدا و بەو جۆرە لە لایەن سێ فراکسیۆنی سیاسی مەجلیس دەنگی ئەرێنی بە دەست هێنابێت و ئەوە نیشاندەری هاودەنگی بەشە جۆراوجۆرەکانی مەجلیس و حزبە سیاسییەکان لەو پرسە ئەمنییەدایە.
لاریجانی سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا و تیرۆریستانی دارودەستەی واشنتۆن بۆ زیان گەیاندن بە بەرەی بەرخۆدان لە رێگەی تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوسەنگەرانی، وتیشی: ئەو بابەتە نە تەنیا بووە هۆی بەهێزتر بوونی بەرەی بەرخۆدان، بەڵکوو لە بوودجەی دوو مانگی کۆتایی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی بە هێزی قودس وەک سەرەکی‌ترین هێزی بەرخۆدان تەرخان درا و ساڵی داهاتووش ئەو گۆژمەیە زیا دەکەین، هەتا دوژمنان بزانن بە شەهید کردن و تیرۆری حاج قاسم سولەیمانی، بیرۆکەی بەرخۆدان نە تەنیا لە ناو ناچێت، بەڵکوو زیاتر پەرە دەستێنێت. 
سەرۆکی مەجلیسی ئێران وێرای نرخاندنی هەڵوێستی مەرجەعیەت و دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق هەمبەر بە ڕووداوی شەهید کرانی فەرماندەی گەورەی بەرخۆدان و هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا، جەختی کرد: وەڵامی خوێنی سەردار حاج قاسم سولەیمانی، دەبێ هەڵاتنی هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچە بێت؛ هەنگاو کە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەڵگیراوە.
زیادیشی کرد: هیوادارم ئەمریکییەکان دەنگی ئێمەیان ببیستن و باروبنەیان بۆ چوون لە ناوچە کۆبکنەوە.

News Code 30344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =