سەرۆک وەزیری مالزیا داوای لە ولاتانی موسلمان کرد لە کاردانەوە بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی بۆ پاراستنی خۆیان لە بەرانبەر هەڕەشەی بیانییەکان یەکبگرن.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ماهاتیر محەمەد سەرۆک وەزیری مالزیا شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکای بە بێ ئەخلاقی وەسف کرد و جەختی کردە سەر زەروورەتی یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ پاراستنی خۆیان لە بەرانبەر هەڕەشەی بیانییەکان.
ماهاتیر محەمەد جەختیشی کرد: هێرش دژی سەردار سولەیمانی پیشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
سەرۆک وەزیری مالزیا لەمبارەوە وتی: کاتی یەکگرتوویی هاتووە. ئێستا ئیدی لە ئاسایشدا نین . ئەگەر کەسێک شتێک بڵێت کە لایەنی بەرانبەر پێی خۆش نەبێت، ئەو کەسە کە لە وڵاتێکی دیکەدا ڕێگە بەخۆی دەدات بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بڕواتە سەریان.
Your Comment