AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٦ ١٤:٥٢

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران:

هەرچی ڕوو بدات هاوسەنگی لە جیهان دەگۆڕێت

هەرچی ڕوو بدات هاوسەنگی لە جیهان دەگۆڕێت

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا هەمیشە چوار ڕێیانی ڕووداوە سیاسیەکانی جیهانە و هەرچی تێدا ڕووبدات کاردانەوەکەی لە هەموو دنیا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: بە پەیڕەوەکانی رێگای بەرخۆدان دەڵێم کە بەمزوویی تۆڵەی خوێنی شەهید سەردار سولەیمانی دەکەینەوە.

 ئەوەشی وت کە ئەگەر ئەمریکاییەکان و کەسانی دیکە بیانەوێت بەردەوام بن لەم ڕێگایەی کە گرتوویانەتە پێش، ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبێتە ڤیێتنامێکی تر بۆ ئەوان.

ویلایەتی رایگەیاند: مێژووی ناوچەکە لە ئەمڕۆوە کە ڕۆژی شەهادەتی سەرداری گەورەی ئیسلام حاج قاسم سولەیمانییە بە شێوەیەکی تر دەنووسرێتەوە و لاپەڕەی سەرکەوتنی گەلانی ئیسلامی و ئێرانی لە مێژووی هاوچەرخدا هەڵدەدرێتەوە.

 زیادیشی کرد: دەبێ ئەمریکاییەکان، هاوپەیمانەکان و پەیڕەوەکانیان لە ناوچەکە بزانن بەو کارەی دۆناڵد ترامپ بە دڕندەیی و گەمژەیی کردوویەتی، ئەم هاوسەنگیە هەستیار و لاوازەی ناوچەکە تێکدەچێت و شێوەیەکی تر هاوکێشەکانی ناوچەکە دەنووسرێتەوە کە بێ گومان لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا نییە.

News Code 30309

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha