بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش هێرشی ئەمریکا لە عێراق، لە ئاڵۆزی دروست بوو لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە توندی نیگەرانیی دەربڕی.
گۆترێش هەروەها داوای خۆبواردنی هەموو لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند کە جیهان بەرگەی شەڕێکی دیکە ناگرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆبوونەوەی نهێنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر دوایین دۆخ لە سووریا و ئەدلەب کە بڕیار بوو تا چەند کاتژمێری دیکە بەڕێوە بچێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە لایەن تیرۆریستەکانی ئەمریکاوە.
ئەو کۆبوونەوە پێشتر لە لایەن بریتانیا و فەڕەنساوە پێشنیار کرابوو.
بڕیارە ئەو کۆبوونەوە کاتژمێر ١٨:١٥ بە کاتی گرینویچ لە پشت دەرکە داخراوەکان بەڕێوە بچێت.
بۆچوونی ئێوە