AP ١٣٩٥ گوڵان ٣ ٢٠:٤٣

ڕێکخستنی گەشتی دەریایی ئەمریکا و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە دژی ئێران

ڕێکخستنی گەشتی دەریایی ئەمریکا و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە دژی ئێران

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ڕێککەوتن بۆ ڕێخستنی گەشتی هاوبەشی دەریایی واشنتۆن و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی ڕابردوو  پاش دیدار لە گەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە ڕیاز ڕایگەیاند: ئێمە لەم دیدارە لە گەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی هاریکاریی کەنداوی فارس پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ئاسایشی ئەم وڵاتانە ڕادەگەیێنین.

ناوبراو وتی: هاوکاریی واشنتۆن لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس بۆ پاراتنی ئاسایش و شەڕ لە دژی تیرۆریزم بەردەوامە.

کارتەر زیادی کرد: هاوکاری و هاوبەشیی ئەمریکا لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران بۆ تێکدانی پاوەجێی ناوچەکە، بەردەوام و لە جێی خۆیەتی.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بە ئامانجی پشتیوانی لە پاوەجێی ئەنجام دراوە و ئەم بابەتە هیچ تەگەرەیەک ناخاتە بەردەمی ئێمە و واشنتۆن درێژە بە هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارشکێنییەکانی ئێران دەدات.

ناوبراو ئیدعای کرد: لە دیدار لە گەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی هاوکاری کەنداوی فارس لە سەر ئەوە ڕێککەوتووین کە گەشتە هاوبەشە دەریاییەکان بۆ رێگری لە ڕەوتی قاچاخی چەکەمەنی لە لایەن ئێرانەوە هەوڵ بدەن.

News Code 3017

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha