بڕیاری دەستگیریی بۆ مەزڵۆم کۆبانی دەرکرا

لە نوێترین بڕیاریدا، دادگای تاوانەكانی توركیا بێ ئامادەبونی خۆیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دێموكرات و سێ كەسی دیكە دەركرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  دادگای دووەمی تاوانەكان لە ئەنقەرە، بێ ئامادەبوونی خۆیان بڕیاریدا بە دەستگیركردنی مەزڵۆم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دێموكرات  و سێ كەسی دیكە.

ئاژانسە توركییەكان لەوبارەیەوە ئاماژە بەوەدەكەن کە "ئەو بڕیارەی دادگای تاوانەكانی توركیا پاش لێكۆڵینەوە دێت لە رووداوی هێرشكردنی سەر نووسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرە لە چوكورامبار كە رێكەوتی ۱ی شوباتی ۲۰۱۸ لە رێگەی بۆمبی دەستیەوە ئەنجامدرا و تێیدا چوار كەس برینداربوون".

پاش ئەو روداوە، دژ بە ۵۱ كەس سكاڵای یاسایی لە دادگای تاوانەكانی ئەنقەرە تۆماركرا، لەمیانی بەڕێوەچوونی دادگاشدا لە ئەنقەرە، خوێندنەوە بۆ دۆسیەكە كرا و تێیدا ئاماژە بەوەكرا "هەریەك لە سەبری ئۆك كە بەرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستانە لەگەڵ رەمزی كارتاڵ، سیاسەتوانی كورد لە ئەوروپا و ژمارەیەكی دیكە بەو روداوە بەرپرسیارن".

بێ ئەوەی هۆكارەكەش ئاشكرابكرێت، هەریەك لە مەزڵوم كۆبانی و شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دێموكرات (پەیەدە)  و نورددین خەلەف، یەكێك لە فەرماندەكانی هێزەكانی پاراستنی گەل لە لایەن ئەو دادگایەوە بێ ئامادەبونی خۆیان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە.

News Code 30150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =