بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە راگەیەنراوێکدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆکاری بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکەین نزیکی بارەگای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد نەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە لەسەر ئەمریکییەکان پێداچوونەوە بە ئاسایشی کەسی خۆیاندا بکەنەوە و بۆ دۆخی لەناکاو خۆیان ئامادە بکەن.
ئەوەش ئاماژە درا ە کە "بە گوێرەی پێویستیش لە هەرحاڵەتێکدا و لەرێگەی هەژمارە فەرمییەکانمانەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبونه‌وه و دواتر به‌شێك له دیواری باڵوێزخانه‌كه‌یان سووتاند.
هەروەها، به‌هۆی ده‌ستدڕێژی پاسه‌وانانی باڵیۆزخانهكهو بۆمبی فرمێسك ڕێژه‌وه، زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ر برینداربون
Your Comment