AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٠ ١١:٤١

لە ماوەی یەک ساڵدا؛

تورکیا ۷۷۸ تیرۆریستی بیانی گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان

تورکیا ۷۷۸ تیرۆریستی بیانی گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە ۷۰۰ تیرۆریستی بیانی بۆ وڵاتەکانیان لە ماوەی ساڵی ۲۰۱۹ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە هەڵمەتێکی سەرتاسەری دا زیاتر لە ۱۰۰ گومانلێکراو بە هاوکاری لە گەڵ تیرۆریزمی دەستگیر کرد لە حاڵێکدا کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، نزیک بە ۷۸۰ تیرۆریستی بیانی لە ئەو وڵاتە دەرکراون.

بە پێی وتەی سڵێمان سۆیلۆ ئەو کەسانە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان لە حاڵێکدا دیار نییە لە ئەو ڕێژە چەند کەسیان ئەندامی داعش بوونە.

تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نزیک بە ۱۲۰۰ ئەندامی داعش لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە بە سەر دەبەن کە نزیک بە ۳۰۰ کەسیان لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییە لە باکووری سووریا دەستگیر کراون.

هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی ئەو کارەی تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی تیرۆرسیتەکانیان لا خۆش نییە.

News ID 30115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha