کچە تنیسۆری کورد بووە پاڵەوانی ئاسیای میانە

ئێلینا ڕەحیمی تێنیسۆری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران و خەڵکی مەهاباد بۆ دووهەمین ساڵی بەردەوام لە پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسایی میانە وەستا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی تازەلاوانی ئاسیای میانە لە ٢ بەشی کچان و کوڕان بە ئامادە بوونی ٣٥ یاریزان لە وڵاتانی ئێران، قەقیزستان، تورکەمەنستان، قەزاقستان و ئۆزبەکستان بە میوانداری ئۆزبەکستان بەڕێوە چوو.

لە کێبڕکێیەکانی ئۆزبەکستان کچە یاریزانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران، ئێلینا ڕەحیمی توانی پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیانە بەدەست بهێنێت و مۆڵەتی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیاش دەست بخات.

ڕەحیمی لەدایک بوونی ١٣٨٣ لە مەهابادە و لە ماوەی چوار ساڵە کە بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێنیس لە سەر مێزی ئێران؛ ناوبراو بەشداری لە پاڵەوانێتی ئێران و ئاسیای میانەی ئەزموون کردووە و ئێستا بە چوار هەزار و ٣٥٠ خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕەنکینگی نەتەوەیی تازەلاوانی کچی ئێران وەستاوە و پلەی سێهەمی گەنجانی کچی ئێران بە هەزار و ٩٥٠ خاڵەوە هەیە.

News Code 30073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha