بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عیسا گەوهەری وتی: ئەو ڕووداوە لە کیلۆمەتری ٢٧ ی ئەو ڕێگایە ڕووی دا و بە هۆیەوە شۆفێر و ٢ کەسی تری ناو ئۆتۆمبیلی پەیکانەکە گیانیان لە دەست دا و یەکێک لە کەسەکانی تری ناو پەیکانەکە و شۆفێری نەیسانەکەش بریندارن.
ناوبراو هۆکاری ئەو ڕووداوەی تێپەڕینی ئاستی خێرایی ستاندارد و نەتوانینی شۆفێرەکە لە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکە ڕاگەیاند و زیادی کرد: بریندارەکانی ئەو ڕووداوە لە لایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە گواسترانەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی.
Your Comment