نیشانەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق دەرکەوتووە

دوو ساڵ پاش شکستی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە داعش لە عێراق، نیشانەکانی سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە لە ئەو وڵاتە دەرکەوتووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری بی بی سی  لە باکووری عێراق نووسیوەیە: بەرپرسانی کورد و دامودەزگا هەواڵگرییەکان لە وڵاتانی ڕۆژاوایی وتوویانە کە بوونی داعش لە عێراق شۆڕشگێری دێتە ئەژمار و هێرشەکانی ئەو گرووپە ڕوو لە زیاد بوونە.

لاهور تاڵەبانی، لە بەرپرسانی باڵای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان وتی کە داعش ئێستا زۆر شارەزاتر و مەترسیدارتر لە ئەلقاعیدەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە داعش لە ١٢ مانگی ڕابردوو بووژاوەتەوە و ئێستا بە شێوەیەکی جیاواز لە ڕابردوو خۆی ڕێکخستووە.

بە وتەی ئەو، داعش ئێستا لە چیای حەمرین لە باکووری عێراق خۆی شاردووەتەوە، کە دوور بێت لە دەستی سوپای عێراق.

ناوبراو هۆشداریی دا کە داعش نائارامییەکانی ئێستای عێراق دەقۆزێتەوە و ئەوە لە بەرژەوەندی ئەودایە و ئەو گرووپە گازندەی سوننەکان کە لە عێراق کەمینەن کەڵک وەردەگرێت.

بە وتەی تاڵەبانی ئێستا ناوچەیەکی بەربڵاو کە نە لە ژێر چاوەدێری پێشمەرگەیە و نە لە ژێر چاوەدێری سوپای عێراق، بووەتە شوێنی بووژانەوەی داعش.

هەروەها ژنراڵ سیروان بارزانی لە بنکەیەکی سەربازی کە دەڕوانێتە سەر شاری گوێر، بە حاڵەتی نیگەرانییەوە دەڵێت کە داعش ئێستا لە ئەو ناوچە ئازادە. دەتوانرێت بوترێت داعش لە وشکاییەکانی نێوان دوو ڕووباری زێی گەورە و دیجلە هەمیشە ئامادەیە. ئێمە هەموو ڕۆژێک جووڵەکانی ئەوان دەبینین.

بەرپرسانی هەواڵگری کورد وا دەیخەمڵێنن کە ئێستا داعش لە عێراق نزیک بە ١٠ هەزار ئەندامی هەیە کە چوار تا پێنج هەزار کەسیان شەڕکەرن و هەر بەو ژمارەیەش هێزی شاردراوە و هاوبیریان هەیە.

فەرماندەی هێزی ئەمریکا لە عێراق لە ئەو پێوەندیەدا دەڵێت داعش تێدەکۆشێت دووبارە زیندوو ببێتەوە بەڵام ئەم جارە لە گەڵ کاردانەوەی جیاوازی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە ڕووبەڕوو دەبێتەوە، چونکوو ئەو هێزانە ئامادەتر لە ساڵی ٢٠١٤ ن و ئێمە لێرە بووین و ئەوانمان پەروەردە کردووە.

News Code 29996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =