AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٦ ١١:١٢

فەیس بووک هەژماری عەرەبی ئایەتوڵڵا خامنەیی سڕیەوە

فەیس بووک هەژماری عەرەبی ئایەتوڵڵا خامنەیی سڕیەوە

فەیس بووک هەژماری عەرەبی ڕێبەری باڵای ئێرانی بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار شوێنگیر کە ماوەیەک لەمەوپێش بە بیانووی پێشێل کردنی یاساکانی خۆی، سنوورداری کردبووەوە، بە تەواوەتی سڕیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیس بووک هەژماری عەرەبی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری  باڵای ئێرانی سڕیوەتەوە.

ئەمە یەکە جار نییە کە هەژماری رێبەری شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار دەکرێتەوە و ئینستاگرام و تویتەریش وەکوو فەیس بووک چەندین جار بە سڕینەوەی دەقەکان یان داخستنی هەژماری بەکارهێنانی khamenei.ir هەوڵیان داوە.

شیاوی باسە هەژماری بەکارهێنانی نوێی ماڵپەڕی عەرەبی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کرندەوەی ئاسەواری رێبەری شۆڕش لە فەیس بووک بە ناونیشانی facebook.com/ar.khamenei.ir بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵ و وتەکانی پێوەندیدار بە رێبەری شۆڕش کرداوەتەوە.

News ID 29713

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha