بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، ڕۆژی دووشەممە بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ شەپۆلی بڵاو بوونەوەی ئەنفۆڵەنزا یەک مانگ زووتر لە ساڵانی ڕابردوو لە وڵات دەستی پێکرد، وتی: شەپۆلی ئەو نەخۆشییە تایبەت بە ئێران نییە و ڕاپۆرتەکانی نیشانی دەدەن لە وڵاتانی مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوای ئاسیاش ئەو دیاردە هەیە.
جەهانپوور سەبارەت بە ئاماری گیان لەدەست دراوانی ئەو نەخۆشییە لە ئێران و جیهان، وتی: ساڵانە ٥٠٠ هەزار کەس لە جیهان بە هۆی تووش بوون بە ئەو نەخۆشییەوە گیانی خۆیان لە دەست دەدەن و بەختەورانە ئاماری گیان لەدەست دان لە چاو مامناوەندی جیهانی لە خوارترە.
ناوبراو زیادی کرد: لە سەرەتای رەزبەری ٩٨ ەوە و بە بڵاو بوونەوەی شەپۆلی یەکەمی ئەنفۆڵەنزا لە وڵات، ٥٦ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ١٩ کەسیان لە هەفتەی ڕابردووە ڕووی داوە.
Your Comment