ڕوونوێنی لە ٤ بەرهەمی نوێی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران

٤ دەستکەوتی بەرگری هێزی دەریایی ئەرتەشی بە ئامادە بوونی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران پەردەیان لەسەر لادرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوونی دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش 4 بەرهەمی نوێی ئەرتەش لەوانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پلیکان ٢، مینی دەریایی سەدەف ٢، سیستەمی دۆزینەوەی شوێنی زەوینی سۆرن و بۆمبی دوور هاوێژی بالابان ڕوونوێنی کران.

یەکێک تر لە ئەو دەستکەوتانە کە لە ئەو ڕێورەسمە ڕوونوێنی کرا، مینی دەریایی سەدەف ٢ بوو کە بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی پەدافەندی دژی پاپۆڕە دیار و شاردراوەکانی دوژمن بە کار دێت.

سیستەمی دۆزینەوەی شوێنی زەوینی و دەریایی " پڕۆژەی سۆرن"یش یەکێکی تر لە ئەو سیستەمانە بوو کە بە ئامادە بوونی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕوونوێنی کرا.

پێنجەمین سیستەمی ڕوونوێنی کراو لە ئەو ڕێوڕەسمە بۆمبی  درێژ مەودا پێوی بالابان بوو، بۆمبێکی زیرەک و خاوەن باڵگەلێک کە دەچەمێتەوە.

News Code 29588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =