ئەوە دەستە دەبڕین کە خەسار لە مەرجەعیەت بدات

پاش ڕوودانی ئاژاوە لە شاری نەجەف، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق بە وتنی ئەوەی کە ئەو هێزانە لە ژێر فەرمانی مەرجەعیەتی دەینین لە سەر پاڵپشتی لە ئایەتوڵڵا سیستانی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمی هێزە خەڵکییەکانی عێراق، ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە تەواوی ئەو هێزانە لە ژێر فەرمانی مەرجەعیەتی ئایینی دان.

موهەندس لە بەیاننەمەیەکدا جەختی کرد: تەواوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ژێر فەرمانی مەرجەعیەتی باڵادان و دەستێک کە بیەوێت نزیک بە ئایەتوڵڵا سیستانی ببێتەوە، دەیبڕین.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقیش وتی: هەر کەس بیر دەکاتەوە دەتوانێت خەسار لە ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعیەتی باڵای عێراق بدات، بیری خاوی کردووەتەوە.

News Code 29567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =