بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سوپای تورکیا لە نوێترین هێرشیدا لە سووریا، ئەمڕۆ پەلاماری بنکەکانی سوپای سووریا لە باکووری ڕەقەی دا.
ئەم بنکە سەربازییانەی سووریا لە ناوچەی عین عیسا لە باکووری ئەم وڵاتە هەڵکەوتووە.
تورکیا لە ۲۵ی مانگی رەزبەرەوە بە بیانووی بەرەنگاریی شەڕڤانانی کوردی سووریا دەستدرێژی کردووەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات و باکووری سووریا و هەزاران کەسی ئاوارە کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم ناوچەیەی کوشتووە.

میدیا جیهانییەکان لە هێرشی خەستی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە ڕەقە هەواڵیان دا.
News ID 29474
Your Comment