بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی ٤ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئەندامانی بەسیجی خوێندکاری لە سەرودەمی ساڵەوگەری پێکهاتنی بەسیجی خوێندکاری ڕایگەیاند: کەسانێک کە لە رۆژانی ڕابردوو کەڵکئاوەژۆییان لە کەش و کەڵکەڵەی خەڵکی کردووە و بوونەتە هۆی تۆقینی ژنان و منداڵان و زیانیان بە داراییە گشتییەکان گەیاندووە، دەبێ بزانن کە سزای قورسیان لەبەرە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە "ئاسایشی وڵات گرینگترین پرسی ئێمەیە و لە هیچ دۆخێکدا رێگە نادەین چکۆلەترین کێشەیەک بۆ ئاسایش وڵات ساز بێت"، ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ یەکێکە لە هێمنترینی وڵاتانی ناوچە و لەو پێناوە شەهید و گیانبازی زۆری داوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد هەروەها جەختی کرد: خەڵکی چاوەروانیی ڕاپەڕاندنی دادپەروەریان لە دەوڵەت، مەجلیس، دەزگای داد و ناوەندە حکوومییەکان هەیە و ئەوە چاوەروانییەکی بەجێیە و تەواو هاوسەنگە لە گەڵ ئەو شتەی لە سەرەتای شۆڕشەوە هەوڵی بۆ دراوە و رێبەری باڵا ئێستای ئاڵاهەڵگریەتی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاپەڕاندنی دادپەروەری پێویستە هەر کەرتێک لە بوار و بەستێنی خۆی بە کردەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیگەلی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەوڵ بدات و هیچ دەزگایەک بەدەر نییە لەو پرێنسیپە و هەموو دەزگاکان دەبێ پێکهاتەگەلی گەندەڵی هێنەری چاکسازی بکات.
Your Comment