AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٨ ٠٩:٣٨

تورکیا هەڕەشەی کرد:

ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

تورکیا بۆ دەست پێکردنەوە هێرشی سەربازی دوورە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی دیکە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، چاوش ئەغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەوەی کە ئەو تیرۆریست ناوی لێبرد، پاک نەکرێتەوە، ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ئەو ناوچە دەست پێدەکاتەوە.

وەزیری دەرەوی تورکیا هەروەها وتوویە کە ئەمریکا و ڕووسیا ئەوەی کە ئێمە لە بەرانبەر ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی یەپەگە، داوامان کردبوو، ئەنجامیان نەداوە.

بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان تورکیا و ڕووسیا ئەنجام درا، بڕیار بوو تورکیا هێرشەکان ڕابگرێت و هێزە کوردییەکانیش لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بچنە دەرەوە.

ئێستا سەرەڕای گەشت لیدانی هاوبەشی سەربازانی تورکیا و ڕووسیا لە باکووری سووریا، تورکیا ڕایگەیاندووە کە هێزە کوردییەکان کە ئەنقەرە وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات، هێشتا لە ئەو ناوچە نەکشاونەتەوە.

News Code 29413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha